سوپای توركیا و سوپای ئەمریكا لە نێوان ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و منبج-دا حەوتەمین دەورییەی سەربەخۆی هەماهەنگیان ئەنجامدا.
سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا لە توێتەر بڵاویكردەوە، سوپای توركیا و سوپای ئەمریكا لە نێوان ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و منبج-دا حەوتەمین دەورییەی سەربەخۆی هەماهەنگیان ئەنجامداوە.
وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و توركیا رێككەوتنێكیان كردووە دەربارەی منبج و كشانەوەی هێزە كوردییەكان لەوێ.
ئەم هەواڵانە لەکاتێکدایە سوپای تورکیا خۆی ئامادە دەکات بۆ داگیرکردنی خاکی زیاتر لە سوریا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەژێر ناوی شمشێری فورات ، وە تەنها مەبەستی تورکیا داگیر کردنی خاکی زیاتری سوریایە ، وە ئەو هەواڵەی ئاژانسەکانی هەواڵی تورک بڵاوی دەکەنەوە کە گوایە مەنبج دەدەنەوە دەست خەڵکی مەنبج خۆی درۆیەکی بێ پەروایەو هیچی تر ، ئەوانەی تورکیا مەنبجیان پێ دەدات هەموو لە پیاوەکانی خۆیەتی و هیچ بەهاو نرخێک بۆ دیموکاسی و خەڵک دانانێت ، تورکیا ئەگەر بتوانێت خەڵکی بخەڵەتێنێت بەڵام ئێمەی کوردی پێ ناخەڵەتێت .